(ABNA24.com) وەزیری بەرگریی ئێران ، راگرتنی نەوتبەری ئێرانی لە جەبەل تاریق لە لایەن هێزی دەریایی بەریتانیای بە جۆرێک لە چەتەیی دەریایی زانی و گوتی : ئێران ئەم رێگریە دەریاییە بێ وڵام ناهێڵێ.
بە پێی راپۆرتی هەواڵدەری رادیۆ تەلەفزیۆن ، ئەمیر حاتەمی وەزیری بەرگریی ئێران رۆژی دوشەممە لە ئاهەنگی پەیوەست کرانی بەلەمەکانی کلاسی حەیدەر بە یەکینەی سەرئاوی سنووروانیی هێزەکانی پۆلیس لە بەندەر عەبباسی باشووری ئێران ، بە ئاماژە بەوەی کە راگرتن و دەست بەسەر داگرتنی نەوتبەری ئێران ، بە پێچەوانەی یاسا و رێسا نێودەوڵەتیەکانە ، وتیشی : ئێران هەمیشە بە بڕشتانە رووبەڕووی چەتەیی دەریایی بووەتەوە و بێگومان رێگریی دەریایی بەریتانیا بێ وڵام نامێنێ .
سەرتیپ حاتەمی هەروەها بە ئاماژە بە بە دەسدرێژیی فڕۆکەی سیخوڕیی ئەمریکا بۆ سەر سنوووری ئاسمانیی ئێران جەختی کردەوە : پەیامی بەردانەوەی ئەم فڕۆکەیە ئەوە بوو کە ئێران بۆ دابینکردنی ئاسایشی سنورەکانی تەنازول ناکات و بە هێزەوە بەرگری لە سنوریی ئاسمانیی ، دەریایی و زەوینیی خۆی دەکات .
نابراو بە ئاماژە بە پێشکەوتنە دەریاییەکانی ئێران سەرباری بایکۆتی دوژمنان وتیشی : بەلەمی کلاسی حەیدەر توانایی پاراستنی باڵانس و نوغرۆ نەبوون تەنانەت لە سووچی تا 180 دەرجە و دەریاگەڕی لە هەڵکردنی بای بە خێرایی 70 کیلۆمەتر لە کاژێری هەیە .
/129
٨ تەمووز ٢٠١٩ - ٠٩:٥١
News ID: 958894
وەزیری بەرگریی ئێران ، راگرتنی نەوتبەری ئێرانی لە جەبەل تاریق لە لایەن هێزی دەریایی بەریتانیای بە جۆرێک لە چەتەیی دەریایی زانی و گوتی : ئێران ئەم رێگریە دەریاییە بێ وڵام ناهێڵێ.